ڕاستەوخۆ

ئاوارەکانی سەرێکانی لە حەسەکە خۆپێشاندانیان کرد و داوای گەڕانەوەی خێرا دەکەن

reset font size increase font size

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لە ئاوارەکانی سەرێکانی بە دروشمی "سەرێکانی مێژوو و هەبوونمانە" لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای حەسەکە کۆبوونەوە و خۆپێشاندانێکیان ئەنجامدا؛

ئەوان داوا دەکەن ڕێکارەکانی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان خێرا بکرێت.

داواکاریی ئاوارەکان و ڕێککەوتنی گەڕانەوە

ئامادەبووانی خۆپێشاندانەکە داوایان کرد کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنامەی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا، دەستبەجێ ئامادەکارییەکانی گەڕانەوەیان کۆتایی پێبهێنرێت.

 خۆپێشاندەران جەختیان کردەوە کە تا ئەو کاتەی ڕێکارەکانی گەڕانەوەیان خێراتر نەکرێت، بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی دەربڕین.

بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی دۆستی لە ساڵی ٢٠١٩دا، نزیکەی ٨٠ هەزار هاووڵاتیی سەرێکانی ناچار بوون شارەکەیان بەجێبهێڵن و بەرەو ناوچەکانی دیکەی ڕۆژاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆچ بکەن.

پارێزگاری حەسەکە: دەبێت گەڕانەوەکە بە پارێزراوی بێت

لە میانەی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکەدا، نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە سەردانی مەیدانیی خۆپێشاندەرانی کرد و پەیامی ئیدارەکەی پێگەیاندن.

پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند:

"ئێمە پاڵپشتی لە داواکارییەکانتان دەکەین و دەمانەوێت گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بە تەواوی پارێزراوی بێت. بۆ ئەم مەبەستەش، پێویستە سەرەتا سەرجەم ئامادەکارییە لۆجستییەکان و ڕێکارە ئەمنییەکانی ناوچەکە کۆتاییان پێبێت تاوەکو ژیانی چوونەوەی هاووڵاتییان نەکەوێتە مەترسییەوە."

 گوشاری شەقامی ئاوارەکانی سەرێکانی لە حەسەکە، تاقیکردنەوەیەکی جیددییە بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی.

 لە کاتێکدا پارێزگاری شارەکە مەرجی دابینکردنی سەقامگیریی ئەمنی پێش مەرجی گەڕانەوە دەزانێت، هێشتا لایەنە نێودەوڵەتییەکان بە گومانەوە سەیری توانای جێبەجێکردنی ئەم جۆرە ڕێککەوتنانە دەکەن لەسەر زەوی بەهۆی ئاڵۆزیی دۆخی مەیدانیی ناوچەکە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.