کەجەکە، بە بۆنەی 77ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەم ڕۆژە لای گەلی کورد وەک "ڕۆژبوونی خۆیان" دەبینرێت. هەروەها دەڵێت: "ئێمە ئەم ڕۆژبوونه پڕ مانايه لە ڕێبەرەکەمان، لە گەلەکەمان، لە ژنان و گەلان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆجالان لە سەختترین مەرجەکانی زیندانی ئیمراڵیدا، سەرمەشقی دیموکراسی و ژینگەیی و ئازادیخوازیی ژنانی خوڵقاندووە. لە بارەی کاریگەریی ئەم فیکرە لەسەر کۆمەڵگە، کەجەکە ئاماژە بەوە دەکات: "ڕێبەر ئاپۆ پیاوسالاری ڕەتکردەوە و ئازادیی ژنی وەک پێوەری بنەڕەتیی ژیان دەبینێت".
هەروەها سەرنج دەخاتە سەر، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە لایەن ئۆجالانەوە خراوەتە ڕوو و دەڵێت، "ئەمە مۆدێلێکی چارەسەری جێگرەوە و نوێیە کە پێشکەشی مرۆڤایەتی کراوە بۆ ڕزگاربوون لە جەنگی سێیەمی جیهانی". لە کۆتاییدا، کەجەکە داوا لە هەمووان دەکات کە بە چاندنی دار، کە داواکاریی خودی ئۆجالانە، ئەم یادە بە جۆش و خرۆشەوە بەڕێوە ببەن.