ڕاستەوخۆ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین بەردەوام دەبێت

reset font size increase font size

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان لێزمە باران دەبێت، هەروەها کەشناسی عێراقیش دەڵێت، ناسەقامگیری کەش و بارانبارین لەڕۆژانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

بەگوێرەی کەشناسیی، ئەمڕۆ هەینی 3ـی نیسانی 2026، بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت، بە تایبەت لەناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگی شەو زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تاکو کاتەکانی بەیانی سبەینێ، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێوە کەشناسی دەڵێت، سبەی شەممە 4ـی نیسانی 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هاوکات، کەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی وڵات کاریگەر دەبێت بە حاڵەتێکی ناسەقامگیری کەش و زۆربەی کات کەش هەورە و ناوبەناو باران دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.