وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئێران بە چڕی هێرشمان دەکاتە سەر و بەرگرییە ئاسمانییەکانیان بەرپەرچی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانیان داوەتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییە ئەمنییەکان بن.
ئەمڕۆ هەینی 3ـی نیسانی 2026، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەدا بڵاویکردەوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی هێرشە موشەکیی و درۆنییەکان بوونەتەوە کە لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستەیان کراوە.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو دەنگە بەهێزانەی لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکە دەبیسترێن، دەرەنجامی کارکردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییە بۆ تێکشکاندنی موشەکە بالیستییەکان، کرووز و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.
هاوکات، داوا لە هاوڵاتییان کراوە لە پاشماوەی موشەک و درۆنە تێکشکاوەکان دوور بکەونەوە و وێنەیان نەگرن.