ڕاستەوخۆ

لێدوانەکەی ترەمپ لەبارەی گەرووی هورمز مشتومڕی ناوەتەوە؛ ئێران وەڵامی دەداتەوە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێیدا سەبارەت بە گەرووی هورمز و ئێران کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز دەکاتە ویلایەتێکی ئەمریکا، لە بەرامبەردا تاران وەڵامی دایەوە و ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش ئاشکرای کرد کە ناوبراو گاڵتەی کردووە.

دۆناڵد ترەمپ لە شاری گاردن لە ویلایەتی نیویۆرک لە وتارێکدا بۆ هێزەکانی پۆلیس ڕایگەیاند کە ئێرانیان بە خراپی تێکشکاندووە، و پاشان بە پێکەنینەوە گوتی: "لە ماوەیەکی نزیکدا تەنگەی هورمز وەک بەشێک لە خاکی ئەمریکا ڕادەگەیێنم."

سەبارەت بەم لێدوانە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاوی کردەوە کە ترەمپ لەو قسەیەیدا گاڵتەی کردووە.

 لە بەرامبەردا، کازم غەریب ئەبادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پلاتفۆرمی ئێکس وەڵامی دایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز هیی ئێرانە و بە بێ ویستی تاران داناخرێت و ناکرێتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.