ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق: 15سەکۆی هەڵدانی درۆن دەستیان بەسەردا گیراوە

reset font size increase font size

حکومەت و فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق زنجیرەیەک ڕێکاری توندی ئەمنییان ڕاگەیاند، بە مەبەستی ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکی وڵاتەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.

 سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای کرد کە دەزگا ئەمنییەکان توانیویانە 15سەکۆی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) دەستبەسەردا بگرن. هاوکات فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە سەکۆیەکی هەڵدانی مووشەکیش دەستی بەسەردا گیراوە کە لە هێرشەکەی سەر هێڵی بۆری نەوتی سعودیە بەکارهێنرابوو.

 لە هەمان چوارچێوەدا، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتیکردەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی هێزە هەرێمییەکان یان سەرچاوەیەک بۆ بەئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێ.

زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتەکەی کار دەکات بۆ ڕێگری لە چوونە دەرەوەی بڕیاری جەنگ لە دەسەڵاتی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت و ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبنەوە کە ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

 دەسەڵاتدارانی بەغدا ڕایانگەیاند کە لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە پارێزگای میسان جێگیر کراون و بڕیاری دوورخستنەوەی چەندین فەرماندەی کەمتەرخەمی ئەمنی دراوە.

لە لایەکی دیکەوە، سەرکردایەتی عێراق ستایشی هەڵوێستی بەرپەرچدانەوە و دانبەخۆداگرتنی شانشینی سعودییەی کرد لە ئاست ئەم ڕووداوانەدا، و جەختی لەسەر بەردەوامیی ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری لەگەڵ ڕیاض کردەوە تاوەکو دەستنیشانکردنی ئەنجامدەارانی هێرشەکان.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.