عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە شاری بەغداد پێشوازیی لە محەممەد باقر قاليباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێرانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان کرد.
لە ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیراندا هاتووە کە هەردولا جەختیان لە قوڵایی پەیوەندییە مێژوویی، جوگرافی و دینییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوە.
هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق پێزانینی خۆی بۆ پشتگیرییەکانی ئێران، بەتایبەت لە کاتی جەنگی دژی داعشدا، دەربڕی.
لای خۆیەوە، قاليباف خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکە بۆ عێراق ڕاگەیاند و سوپاسی حکومەتی عێراقی کرد بۆ پێشوازیکردن و هاوکاریکردنی زایرە ئێرانییەکان لە زیارەتی ئەربەعیندا، و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران خوازیاری بەردەوامیدان بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکانە لە پێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەلی عێراق و ئێراندا.