ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە بۆ ئوردن گواستراوەتەوە

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە بۆ ئوردن گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سێنتکۆم، لەمەودوا پەیوەندیی نێوان واشنتن و بەغدا دەگوازرێتەوە بۆ پەیوەندییەکی ئەمنیی دۆستانەی دووقۆڵی، و بارەگاکەش لە ئوردنەوە لە هاوکاریکردنی هێزە هاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش بەردەوام دەبێت.

لە لایەکی ترەوە، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا دەتوانن لە خاکی ئوردنەوە چاودێریی دۆخەکە بکەن و، لە کاتی پێویست و لەژێر هەڕەشە لەسەر سەربازان یان بەرژەوەندییەکانیان، هێرش ئەنجام بدەن.

 هەروەها بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەگەر داعش لە عێراق و سووریا سەر هەڵبداتەوە و هەردوو وڵات داوای هاوکاری بکەن، لەوانەیە هێزەکانی ئەمریکا بگەڕێنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.