ڕاستەوخۆ

گروپە چەکدارەکانی عێراق ئەنجامدانی هێرشی درۆنی بۆ سەر سعودیە ڕەت دەکەنەوە

reset font size increase font size

دەستەی موقاوەمەی ئیسلامی، کە چەترێکی کۆکەرەوەی گروپە چەکدارەکانی عێراقە لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی تۆمەتەکانی وەزارەتی بەرگریی سعودییەی ڕەت کردەوە، گوایە لە خاکی عێراقەوە و بە درۆن هێرش کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سەر بەو وڵاتە.

ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی سعودیە پێشتر ڕایگەیاند بوو هێرشی درۆنی لە خاکی عێراقەوە ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی کراوە و هۆشداریی توندیدا، کە وەڵامی توندیان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا دەبێت.

سەباح ئەلنەعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی بەغدا پابەندە بە بنەما دەستوورییەکان و ڕێگە نادات خاکی وڵاتەکەی بۆ هیچ دەستدرێژییەک بەرامبەر ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنرێت.

هۆشدارییەکەی مقاوەمەی ئیسلامی لە کاتێکدایە، بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر ڕاستیی بانگەشەکانی سعودیە ئەنجام بدەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.