ڕاستەوخۆ

نەورۆز ئەحمەد: دیمەشق پێی ڕاگەیاندین بەشێک دەبین لە هێزە سەربازییەکانی وەزارەتی ناوخۆ

reset font size increase font size

فەرماندەی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند، یەپەژە تایبەمەندییەکانی خۆی وەک هێزێکی سەربازی دەپارێزێت و دیمەشق پێی ڕاگەیاندون بەشێک دەبن لە هێزە سەربازییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، جەختیشدەکاتەوە کە بە بە دیموکراتیزەکردنی حکومەتی ئێستای سوریا دەتوانرێت ڕێگری لە مەترسییەکان بکرێت.

نەورۆز ئەحمەد فەرماندەی گشتیی یەپەژە لەمیانەی دیمانەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەهێزکردنی سوریای نوێ لەڕێگەی ڕەخساندنی متمانە بۆ گەلانی وڵاتەکە ئەنجامدەدرێت ئاماژەی بەوەشکرد، یەپەژە تایبەمەندییەکانی خۆی وەک هێزێکی سەربازیی دەپارێزێت و لەکۆتا دیداردا حکومەتی دیمەشق پێی ڕاگەیاندوون هێزەکانیان بەشێک دەبن لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا بەڵام تا ئێستا وردەکارییەکان ئاشکرا نەکراون.

گوتیشی، هێرشەکانی قۆناغی پێشووتر بۆ هێزەکانیان و خەڵکی ڕۆژاڤا قورس بووە و چەندینجار داوایان کردووە ئەو کەسانەی دژی هێزەکانیان پێشێلکارییان ئەنجامداوە سزا بدرێن.

فەرماندەی گشتیی یەپەژە ئاماژەی بەوەشکرد، هاوشێوەی قۆناغەکانی پێشووتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان کاریگەری لەسەر ڕۆژاڤا دەبێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.