ڕاستەوخۆ

مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ پارێزگاری حەلەب پرۆسەی تێکەڵبوونەوەی دامەزراوەکانیان تاوتوێ کرد

reset font size increase font size

ڕاوێژکاریی سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا، مەزڵوم عەبدی، و سیاسیی کورد، ئیلهام ئەحمەد، لەگەڵ پارێزگاری حەلەب کۆبوونەوە و تێیدا پرۆسەی تێکەڵبوونەوەی دامەزراوە سەربازی، مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکانیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە بینای پارێزگاری حەلەب بەڕێوەچوو، مەزڵوم عەبدی، شێوێرمەندی سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا و ئیلهام ئەحمەد، لەگەڵ عەزام ئەلخەریب، پارێزگاری حەلەب کۆبوونەوە. هەروەها هەریەکە لە مەحمود بەرخۆدان، فەرماندەی تیپی کۆبانێ؛ خەزنێ نەبی، ئەندامی کۆمیتەی تێکەڵبوونەوە؛ لەگەڵ نوێنەرانی ڕێوەبەریی ناوچەی کۆبانێ و فەرماندەی گرووپی 2 لەسیل ئەلعەواد بەشدارییان تێدا کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی تێکەڵبوونەوەی کارگێڕی، ئاسایش و سەربازی و ڕەوشی خزمەتگوزارییە گشتییەکان هه‌ڵسەنگێنران. هەروەها لەسەر بنەمای هەواڵێکی ئاژانسی هاوار کە پشت بە کەناڵی (ئەلئەخبارییە) بەستووە، لە چوارچێوەی پرۆسەی تێکەڵبوونەوەدا باس لە گەڕانەوەی ئاوارە مەدەنییەکان و مەرجەکانی گەڕانەوەیان کرا، بەتایبەتیش جەخت لەسەر بەردەوامیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەکانی عەفرین، شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە کرایەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.