ڕاستەوخۆ

سێیەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی هەفتەی داهاتوو دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

reset font size increase font size

کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی، ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو سێیەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ئەندامیکی کۆمیتەکە بە نووچەتیڤی گوت، هێشتا ژمارەی ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە و ڕۆژی گەڕانەوەیان دیارینەکراوە، بەڵام هەفتەی داهاتوو سێیەم کاروان بەرە و سەرێکانی بەڕێدەکەوێت.

کاروانی دووەمی ئاوارەکانی سەرێکانی کە لە 681 خێزان پێکهاتبوون لە 8ی ئەیلول گەڕانەوە زێدی خۆیان و چاوەڕواندەکرێت سەرجەم ئاوارەکانی کامپەکانی واشوکانی، نەورۆز و سەرێکانی قۆناغ بە قۆناغ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئاوارەکانی سەرێکانی و گەڕانەوەیان بۆ شارەکە و هاوکارییەکانیان دۆینێ شاندێکی کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی، دوای گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان لەگەڵ سبەستییان ئۆچێ، نوێنەری خاچی سوور کۆبووەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.