سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ڕاسپارد بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی تۆمارکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست (کە لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون) لە سیستەمی بایۆمەتری و مووچە (Payroll) جێبەجێ بكات.
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە بە ئیمزای د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان دەرچووە، وێنەیەک لە نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕەوانەی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری کراوە، بەمەبەستی کارکردن لەسەر داتای فەرمانبەرانی گرێبەست.
لە نووسراوەکەدا داوا لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری کراوە، ڕێکارەکانی بایۆمەتری و تۆمارکردنی ناوی ئەو فەرمانبەرانە لە سیستەمی پەیڕۆڵ تەواو ببن، ئەوەش بە ئامانجی ڕێکخستنی شایستە داراییەکانیان و یەکخستنی داتاکانیان لەگەڵ سیستەمی گشتیی مووچەدا.
لە نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا کە ئاڕاستەی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری کراوە، تایبەت بە دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ، بڕیار دراوە بە تۆمارکردنی تەواوی زانیارییەکانیان لە سیستەمی بایۆمەتری و سیستەمی مووچە (Payroll)، بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی شایستە داراییەکانیان لەگەڵ سیستەمی گشتیی مووچەدا.