ڕاستەوخۆ

هێمن هەورامی:لایه‌نه‌كان به‌رپرسیارن لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان

reset font size increase font size

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ بیانوویەکی سیاسی و یاسایی نەماوە بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارا نەبێت، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانیش بەرپرسیارن لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی ژاپۆن و ڕاوێژکاری سیاسیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پەرەسەندنی دۆخی سیاسیی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

ڕەخنە لە کاتکوشتن و ئاستەنگەکان

له‌و کۆبوونەوانەدا، هێمن هەورامی ئاماژەی بەو ئاستەنگ و ڕێگرییانە کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا دروستکراون و ڕایگەیاند، هەن هێز دەیانەوێت بەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان نادیدە بگرن و پرۆسەکە بەلاڕێدا ببەن.

 جەختیشی کردەوە کە بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم، سەرجەم ئەو لایەنە سیاسییانەی نوێنەریان لە پەرلەماندا هەیە، لەبەردەم بەرپرسیارێتی و تاقیکردنەوەیەکی گەورەی نیشتمانیدان.

بانگهێشت بۆ ناو پەرلەمان

هەورامی ئامادەییی تەواوی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا دەربڕی و وەک پەیامێک بۆ لایەنە نەیارەکانی گوتی: "ئەگەر هەر لایەک بڕوای بە ڕێکاری دیکە هەیە یان خۆی پێ زۆرینەیە، با بفەرموون بێنە ناو پەرلەمانێکی کاراوە و لەوێ درێژە بە گفتوگۆ سیاسییەکان بدەین."

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.