بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی فەرمانیان لە بەغدادەوە پێگەیشتووە بەشەخۆراک نەدەن بەو بریکارانەی پارە ڕادەست ناکەن، بەڵام ئەوان بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتییان ڕەچاوی دۆخەکەیان کردووە و دابەشکردنیان ڕانەگرتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەندێک لە بریکارەکان لە ڕادەستکردنی پارەدا کەمتەرخەمن، بۆیە چەندین جار ئاگادارییان بۆ نێردراوە تاوەکو پابەندی کاتەکان بن و پارەی بەشەخۆراک ڕادەست بکەن لەکاتی خۆیدا.
هاوكات، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان ئەگەر بریکارەکەیان پارە ڕادەست نەکات و خۆراکی بۆ نەنێردرێت، مافی هاووڵاتییان نافەوتێت و دەتوانن لە نزیکترین بریکاری دیکەی ناوچەکەیان بەشەخۆراکەکەیان وەربگرن.