ڕاستەوخۆ

ئەحمەد شەرع و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە

reset font size increase font size

لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لەگەڵ شاندێکی باڵای کۆنگرێسی ئەمریکا و تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بەڕێوەچوو.

شاندی کۆنگرێسی ئەمریکا کە لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات پێکهاتبوو، لەلایەن سیناتۆر جین شاهین-ەوە سەرکردایەتی دەکرا و سیناتۆرە ناسراوەکان (کریس کونز، مایک ڕاوندز، دێک دێربین، لیندسی گراهام) و نوێنەر مایکڵ تێرنەر تێیدا بەشدار بوون.

بەشداربووان لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم قۆناغە قورساییەکی مێژوویی هەیە و تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی ناوەندیی سوریا لە نەخشاندنی داهاتووی ناوچەکەدا، بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە خێرا و ئاڵۆزانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوەیان دەبینێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.