ئاژانسی ئەسۆشیتد پرێس بڵاوکردووەتەوە، کۆشکی سپی لە 10ـی ئەم مانگەدا، کۆنگرێسی ئاگادارکردووەتەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی بەنیازە، باڵیۆزخانە لە دیمەشق بکاتەوە.
ئاژانسەکە رایگەیاندووە، کردنەوەی باڵوێزخانەکە بە قۆناغ بەندی دەبێت، تا ئێستاش هیچ وادەیەک دیارینەکراوە، بۆ گەڕاندنەوەی هەمیشەیی دیبلۆماتکارانی ئەمریکا لە سوریا.
ئەسۆشیتد پرێس ئەوەشی ئاشکراکردووە، بیرۆکەی کردنەوەی باڵیۆزخانە، بیرۆکەی تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا بووە، ئیدارەی ئەمریکا لە ساڵی رابردووەوە، بە تایبەت لە دوای روخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، بیر لە بژاردەی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان دەکەنەوە.
ئەوەش لە کاتیکدایە، رۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بە میدیاکانی راگەیاند، ئەوان ئەحمەد شەرعیان کردووە بە سەرۆکی سوریا.