ئێران و پاكستان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ له ناوچه‌ی كه‌نداو به ته‌واوه‌تی كۆتایی بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویکردەوە، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران، له‌گه‌ڵ پاكستانیه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ببێته هه‌میشه‌یی و جه‌نگ به ته‌واوه‌تی كۆتایی بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دەشڵێن، واده‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست دوو هه‌فته‌یه و قسه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی، نه‌كراوه و بونی نییه.
هاوكات، كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مریكی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، پێ ده‌چێت ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستپێبكاته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینیی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: نزیكن له ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌موو شتێك كۆتاییهاتوه.
هەروەها، نوێنه‌ری پاكستان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند: پێ ده‌چێت ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئێران درێژ بكرێته‌وه.