باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبیی له شارۆچكه‌ی ئامرلی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆردومانكرا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ڕایانگه‌یاند، لیوای 63ی حه‌شدی شه‌عبیی له شارۆچكه‌ی ئامرلی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به ئامانجگیراوه و به چڕی بۆردومانكراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیستراوه و دووكه‌ڵێكی زۆر له ناوچه بۆردومانكراوه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زانیاری له باره‌ی قوربانیه‌كانه‌وه نییه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبییش له عێراق به موشه‌ك و درۆن و فڕۆكه به ئامانج ده‌گیرێت و ئه‌مریكا و ئیسرائیل تۆمه‌تباریان ده‌كات به داڵده‌دانی ئه‌و گروپه چه‌كداره عێراقییانه‌ی خۆیان به مقاوه‌مه ده‌ناسێنن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ربازیی و دیبلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه.