به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ئه‌مریكییه‌كان، له جەنگی 27 ڕۆژەی ئێران و ئەمریکادا زیاتر له چوار هەزار كه‌س كوژراون.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكرده‌وه، سێ هەزارو 300 کەس لە ئێران، هەزارو 94 کەس لە لوبنان، 88 کەس لە عێراق کە زۆربەیان ئەندامانی حەشدی شەعبی بوون كوژراون، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش شه‌ش پێشمه‌رگه گیانیان له ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 16 هاوڵاتی سڤیل لە ئیسرائیل، 13 سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکە، 10 هاوڵاتی سڤیلی دیكه لە ئیمارات، شەش کەس لە کوەیت، چوار ژنی فەڵەستینی لە کەرانەباختەر، چوارکەس لە سوریا، دوو کەس لە عومان، دوو کەس لە سعودیە و دوو کەسیتر لە بەحرەین هاوکات سەربازێکی فەڕەنسیش کوژراون.
دەشڵێت، بەگشتی 338 منداڵ لە ئەنجامی هێرشە دوولایەنەکانی ئیسرائیل-ئەمریکا بۆ سەر ئێران و لوبنان گیانیان لەدەستداوە.