عه‌لا فه‌هد له تیمی ڕاگه‌یاندنی بانكی ناوه‌ندیی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی گوتوە، دەیانەوێت بە پلانێكی دورمه‌ودا مامه‌ڵه‌كردن به پاره‌ی كاش كه‌مبكرێته‌وه، تا ناوەڕاستی ئه‌مساڵیش ئامێره‌كانی راكێشانی پاره زیاد بكرێت.
گوتوشیەتی، ئه‌و هه‌نگاوه گه‌نده‌ڵیی دارایی سنوردار ده‌كات و چاودێریكردنی موڵكوماڵی گشتیش ئاسانتر و ڕوونتر ده‌كات.
پسپۆڕێکی یاساییش بە ڕۆژنامەکەی گوتووە، په‌ره‌پێدانی سیستمی بانكیی و دووركه‌وتنه‌وه له پاره‌ی كاش، متمانه‌ی هاوڵاتی به بانكه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و پێشینه و قه‌رزه‌كانیش ئاسانتر ده‌كات.