ڕاستەوخۆ

گرووپی ئەولیائوڵا بۆ سونەکان: چاومان لەسەر کۆبوونەوەکانتانە لە هەولێر و سلێمانی

reset font size increase font size

 گرووپی چەکداریی "کەتائیبی ئەولیائوڵڵا"ـی سەر بە موقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق هەڕەشەی تووند لە حزبی تەقەدوومی محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر دەکات و دەڵێت، چاودێریی وردی کۆبوونەوەکانتان لە هەولێر و سلێمانی دەکەین.

ئەمڕۆ 23ـی ئازاری 2026، ئەبو جەمال حەیدەری، گوتەبێژی سەربازیی کەتائیبی ئەولیائوڵڵا لە ڕاگەیەنراوێکدا، هۆشداریی توندیدایە حزبی تەقەدوومی محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و گوتی، "ڕێگری لەو پیلانگێڕیی و نەخشە شەیتانییانە دەکەین کە لە ڕێگەی کۆمپانیای وەهمییەوە لەناو عێراقدا بۆ خزمەتی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجامی دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، "فایلی تەواوی" لەسەر ئەو لایەنانە لایە و "چاویان لەسەریانە و چاودێریی کۆبوونەوە ناوخۆیی و داخراوەکانتان دەکەین، چی لە هەولێر و سلێمانی بێت، یان لە دەوحە و شوێنەکانی دیکە بێت".

حەیدەری ئەو لایەنە سیاسییانە تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ڕێگەی "تۆڕی سیخوڕی و شانەی تیرۆریستیی سەر بە بەعس و مۆساد، هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دەدەن، بەڵام جەختدەکاتەوە "داگیرکەر لەژێر ئاگر و لێدانەکانی موقاوەمەدا لە عێراق ڕادەکات".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هۆشداریی دەداتە سەرکردە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی عێراق و دەڵێت، "ئاگاداری هاوکاریکردنی داگیرکەر بن دژی موجاهیدەکان، چونکە ئارامگریمان بەرەو نەمان دەچێت و ڕەحم بە هیچ خیانەتکارێک ناکەین، ناوی هەرچییەک بێت و پلەکەی هەرچەند بێت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.