ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی سوریا کۆبوونەوە

reset font size increase font size

لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کۆبوونەوە.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، دۆخی ناوچەکە و هەوڵە هەرێمییەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کردووە.

باسی لەوەش کردووە، عەلی زەیدی و ئەحمەد شەرع، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لە سەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ کردووە بە گوێرەی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی هەردولا.

لە کاتەوەی عەلی زەیدی وەک سەرۆکوەزیران دەستبەکاربووە، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی دووقۆڵیەتی لەگەڵ ئەحمەد شەرع.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.