ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گۆتێرێس، لە یەکەم ڕۆژی ٨١ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ کۆتا جار وەک ئەمینداری گشتی ئاخاوت و سەرنجی خستە سەر قەیرانە قووڵەکانی جیهان.
گۆتێرێس ڕایگەیاند کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل کراون، برسییەتی وەک چەک بەکارهێنراوە و کارمەندانی هاوکاریی مرۆیی کوژراون. گۆتێرێس ئاماژەی بە ململانێ جیۆپۆلیتیکییەکان و قووڵبوونەوەی نادادپەروەری کرد و گوتی کە متمانەی جیهانی هەژێنراوە.
گۆتێرێس جەختی لەوە کردەوە کە هێزی جیهان لە نێوان دەوڵەت، حکومەت و کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیادا شوێنی خۆی دەگۆڕێت و سەبارەت بە مەترسییەکانی ژیری دەستکرد گوتی: "مرۆڤ هێزی خۆی ڕادەستی ماشینەکان دەکات و ژیریی دەستکرد لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فەلەستین هۆشداریی دا و ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی ئاگربەستەکانی ئێستا تەنیا لەسەر کاغەزن و مەدەنییەکان باجێکی قورس دەدەن. گۆتێرێس داوای چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەم ئەنجومەنە بەپێی ڕاستییەکانی جیهانی ئیمڕۆ لەنوێوە ڕێکبخرێتەوە.