ڕاستەوخۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق پێدانی مۆڵەتی بە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ڕاگرت

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بڕیاری دا بە ڕاگرتنی بەخشینی مۆڵەتی نوێ بە زانکۆ و پەیمانگا تەیابەتەکان و ڕایگەیاند، پڕۆسەیەکی بەربڵاوی وردبینی لە تەواوی ئەو مۆڵەتانەدا دەستپێدەکات، کە پێشتر پێشکەش کراون.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بە وەکالەت ئاشکرای کردووە، لیژنەکانی وردبینی و لێکۆڵینەوە چەندین پێشێلکاریی یاسایی و کارگێڕییان لە دۆسیەی پێدانی مۆڵەت بە زانکۆ تەیابتەکاندا دۆزیووەتەوە. بەو هۆیەوە، بڕیاری بە پەلە دراوە بۆ ڕاگرتنی مۆڵەتە نوێیەکان و دەستپێکردنی وردبینییەکی گشتگیر لەو مۆڵەتانەش، کە تەنانەت پێش دەستبەکاربوونی کابینەی ئێستا درابوون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیار دراوە بە دووبارە وردبینیکردنەوە لە میکانیزمی کردنەوەی سێ کۆلێژی پزیشکی، کە لە سەردەمی حکومەتی پێشوودا ڕەزامەندیی سەرەتاییان بۆ وەرگیرابوو. ئامانج لەم هەنگاوەش دڵنیابوونەوەیە لەوەی ئایا ئەو زانکۆیانە لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا دەگونجێن یان سەرپێچییان تێدا کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق جەختی کردووەتەوە، لەمەودوا هیچ مۆڵەتێکی نوێ بۆ کردنەوەی زانکۆ و کۆلێژی ئەهلی نابەخشرێت، مەگەر لەو حاڵەتانەی کە پڕۆژە پێشکەشکراوەکان سەرجەم مەرج و پێوەرە یاسایی، زانستی و ئەکادیمییەکان بەپێی بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان جێبەجێ بکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.