ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی یۆنان: ناتوانین ڕێگە بدەین کاڵای چینی بازاڕەکانی ئەوروپا داگیربکات و ملیۆنان هەلی کار لەناوبەرێت

reset font size increase font size

کیریاکۆس میتسوتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە میانەی بەشداری کردنی لە 11هەمین دیداری ئابووری ئەروپا هۆشداریی دا کە پێویستە ئەوروپا بڕیاری گرنگ و یەکلاکەرەوە بدات بۆ پاراستنی کەرتی پیشەسازیی خۆی لە بەرامبەر پەرەسەندنی بەردەوامی هەژموونی ئابووریی چیندا.

میتسوتاکیس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "کاتێک سەیری چین دەکەین، پێویستە بڕیاری یەکلایکەرەوە بدرێت بۆ هێشتنەوە و ڕزگارکردنی کارگە پیشەسازییەکانی خۆمان لە ئەوروپا." ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو لایەنگری سیاسەتی گۆشەگیری و پارێزگاریی کوێرانە نییە و دانی بەوەدا نا کە بەشێکی زۆر لە کێشە ئابوورییەکانی  ئەوروپا پەیوەندییان بە چینەوە نییە و کێشەی ناوخۆیین.

سەرۆکوەزیرانی یۆنان سەرنجی بۆ قەبارەی گەورەی ئابووریی پەکین ڕاکێشا و گوتی: "هیچ کەس ناتوانێت ئەو ڕاستییە پشتگوێ بخات کە لە ئێستادا چین خاوەنی 30٪ـی توانای پیشەسازیی جیهان و 14٪ـی کۆی ئابووریی جیهانە."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا هۆشدارییدا و ڕایگەیاند: "ئێمە ناتوانین باجەکەی بدەین، بە تایبەت لەو کەرتە گرنگانەی کە هێشتا لایەنی بەهێزی کێبڕکێمان تێدا ماوە، ڕێگە بدەین کاڵای چینی بازاڕەکانمان داگیر بکات؛ چونکە ئەمە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی سەدان هەزار یان تەنانەت ملیۆنان هەلی کار لە سەرتاسەری ئەوروپادا."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.