ڕاستەوخۆ

ڕێژەی پڕبوونی بەنداوەکان گەیشتووەتە 70% و مەترسیی کەمئاوی لەسەر کرماشان هەیە

reset font size increase font size

سەرەڕای زیادبوونی ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بەنداوێک لە سنووری پارێزگاکەدا سەرڕێژی نەکردووە و پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان بۆ وەرزی گەرما بە گرنگ دەزانرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی کرماشان، ئێستا نزیکەی 70%ـی توانای گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکانی پارێزگاکەدا پڕبووە، کە کۆی گشتیی ئاوی کۆگاکراو تێیاندا گەیشتووەتە 952 ملیۆن مەتر سێجا. بەرپرسانی ئاو جەختیان لەوە کردووەتەوە، بەهۆی نەگەیشتنە قۆناغی سەرڕێژکردن، پێویستە ئاستی بەکاربردن بە وردی چاودێری بکرێت.

لە نێوان بەنداوە ستراتیژییەکانی تایبەت بە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، بەنداوی "گاوشان"، کە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ئاوی شاری کرماشانە، لە دۆخێکی جێگیردا نییە و تەنیا 47%ـی توانای خۆی ئاوی تێدا پاشەکەوت کراوە، کە دەکاتە کەمتر لە نیوەی قەبارەی گشتیی بەنداوەکە.

بەرپرسانی ئاوی پارێزگای کرماشان داوا دەکەن، سەرچاوە ئاوییەکانی پشت بەنداوەکان بە شێوازێکی زانستی بەڕێوەببرێن، تاوەکو هیچ کێشەیەک بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی دروست نەبێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.