ڕاستەوخۆ

پارێزەرێکی ئۆجالان: تا ئیستا گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان بەردەوامە

reset font size increase font size

ڕێزان سارجا، یەکێک لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، نوێترین پێشهاتی دۆسیەی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی و دیداری پارێزەرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، دۆخەکە بەرەو چەقبەستوویی زیاتر هەنگاوی ناوە.

ڕێزان سارجا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکان، تاوەکو ئێستا گۆشەگیریی سەر ئۆجالان کۆتایی پێنەهاتووە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، گۆشەگیرییەکە بە شێوازێکی زۆر چڕتر و توندتر پەیڕەو دەکرێت.

پارێزەرەکەی ئۆجالان جەختی کردەوە، چەندین جار بە فەرمی داواکارییان بۆ ئەنجامدانی دیداری ڕووبەڕووی پارێزەران و بنەماڵەکەی پێشکەش بە دامەزراوە پێوەندیدارەکانی تورکیا کردووە، بەڵام تا ئێستا سەرجەم داواکارییەکانیان بێ وەڵام ماونەتەوە یان بە شێوازێکی نەرێنی وەڵام دراونەتەوە.

سەبارەت بە هەوڵەکانی چارەسەری، ئەو پارێزەرەی ئۆجالان ڕوونی کردەوە، کاتی ئەوە هاتووە شێوازێکی نوێ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووە پەیڕەو بکرێت و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی کراوە و ئاشکرا گفتوگۆ لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی گشتگیر و هاوبەش ئەنجام بدەن.

ڕێزان سارجا تیشکی خستە سەر هەوڵە مێژووییەکانی ئۆجالان و گوتی: "ماوەی چەندین ساڵە ئۆجالان هەوڵ دەدات پرسی کورد لە ڕێگەی سیاسەت و لۆژیکی ئاشتییەوە چارەسەر بکات. هەرچەندە چارەسەرکردنی گشت لایەنەکانی ئەم پرسە تەنیا لە ڕێگەی یەک یاساوە کارێکی زەحمەتە، بەڵام داڕشتنی یاسایەکی تایبەت دەتوانێت ببێتە سەرەتایەکی باش".

ئەو پارێزەرەی ئۆجالان گرنگیی یاسای چوارچێوەی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لە ژێر سایەی ئەم یاسایەدا، زەمینەسازی بۆ ئەو کەسانە بکرێت، چەکەکانیان دادەنێن تاوەکو بە شێوەیەکی دیموکراتیانە و یاسایی بەشداری لە خەباتی سیاسی و مەدەنی ناوخۆدا بکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.