کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، لە ماوەی 24 کایژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە ناحیەی تەوێڵەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بووە بە 85 ملیمەتر.
بەگوێرەی پێشبینییه‌كانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ند به پچرپچڕی ده‌بارێت.
لەبارەی کەشی سبەینێوە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌بارانی پچڕپچڕ، له دوای نیوهڕۆوە نمه‌باران سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه، له ناوچه شاخاوییه‌كان دابارین مامناوه‌ند ده‌بێت و ڕێژه‌ی بارانبارین زیاتر ده‌بێت به‌راوورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه.
دەربارەی زۆرترین ڕێژەی دابارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو ئاماژە بەوەکراوە، لە پارێزگای هەولێر لە دەربەندی گۆمەسپان زۆرترین بارانباریوە کە بڕەکەی 46.7 ملیمەتر بووە.
لە سنوری قەزای قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانییش بڕی 83 ملیمەتر باران باریووە.
هەرچی دەربارەی پارێزگای دهۆکیشە، لە ناحیەی بەجیل زۆرترین ڕێژە بووە کە بڕەکەی 43.5 ملیمەترە، هاوکات، لە پارێزگای هەڵەبجەش، لە تەوێڵە بووە کە 84.5 ملیمەترە.
لە پارێزگای کەرکوکیش لە سنوری ناحیەی مەیدان 47.8 ملیمەتر بارانباریوە.