دژی تۆمارنه‌كردنی ناوه‌كانیان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌شێك له خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی نۆلج له شاری هه‌ولێر له به‌رده‌م زانكۆكه‌یان گردبونه‌وه و نه‌چوونه هۆڵه‌كانی خوێندن.
خوێندكاره‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌ی نۆلج كه ناوه‌ندێكی ئه‌هلییه ده‌ڵێن، نیگه‌رانن له‌وه‌ی پێیان راگه‌یه‌نراوه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ناویان نییه و بڕوانامه‌یان بۆ هه‌ژمار ناكرێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، جیاوازیی كراوه و هه‌ندێك له‌و خوێندكارانه‌ی نمره‌كانیان به‌رزه ناویان تۆماركراوه كه ژماره‌یان 65 خوێندكارن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نمره‌كانیان نزمتره و ژماره‌یان 160 خوێندكار ده‌بن، هیچ ناوێكیان له په‌یمانگه‌كه تۆمار نه‌كراوه له كاتێكدا ساڵ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێ و هه‌ندێكیان خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، گرفتیان بۆ دروست بووه، چونكه ئه‌وان پاره‌ی كۆرسه‌كانیان داوه، پێویسته چاره‌سه‌ری به په‌له‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه و به‌رپرسانی خوێندنی باڵا و په‌یمانگه‌كه‌یان بێنه‌ده‌نگ، تاوه‌كو مافیان نه‌فه‌وتێ، چونكه بێ بڕوانامه ده‌مێننه‌وه.
جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه، سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌یان و تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان نه‌كرێت، ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه.