ڕاستەوخۆ

نزیکبوونەوەی پارێزگاری کەرکوک لە تورکیا گومانی لای لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییان دروست کردووە

reset font size increase font size

نزیکبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارێزگاری کەرکوک لە دەسەڵاتدارانی تورکیا و درووست بوونی هەژمونی سیاسی و ئابووریی ئەنقەرە بەسەر ئیدارەی شارەکەوە، کاردانەوە و نیگەرانیی فراوانی لەسەر ئاستی جەماوەری و سیاسیی کەرکوک بەدوای خۆیدا هێناوە.

چەندین پێشهاتی ئەم دواییە، لەوانە ئەندامبوونی کەرکوک لە «یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورک»، گرێبەستی سێقۆڵیی پەیوەندیدار بە نەوتی کەرکوک لەگەڵ کۆمپانیای (BP)ی بەریتانی و کەوتنەکاری هێڵی کارەبای عێراق-تورکیا بۆ دابینکردنی 580 مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و سەلاحەدین، وەک بەشێک لە ئاراستەی زیادبوونی ڕۆڵی ئەنقەرە لە ناوچەکەدا دەبینرێن.

راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق، کە کەسایەتییەکی دیاری عەرەبی سوننەیە، گومانی خۆی لە بەرامبەر ئەم هەنگاوانەی پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک دەربڕی و ڕایگەیاند، نیازی تورکیا لە کەرکوک پرسیاری زۆری دروست کردووە و جێگەی ترسی سیاسییە.

لە بەرامبەردا، سەرۆکی پارتی (تورکمان ئیلی) داکۆکی لەم نزیکبوونەوەیە کرد و ئاماژەی بەوە دا، سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک لەم هەماهەنگییە ئابووری و خزمەتگوزارییانە سوودمەند دەبن و هیچ مەترسییەک لەئارادا نییە.

چاودێرانی سیاسی جەخت دەکەنەوە، کە پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە سەرۆکی بەرەی تورکمانی، زەمینەی بۆ ئەم پەیوەندییە بەهێزەی ئەنقەرە ڕەخساندووە، ئاراستەیەک پێیوایە کێشە لەسەر ناسنامە و پرۆژەی کوردستانی بوونی کەرکوک دروست دەکات، هاوکات هەوڵێکیشە بۆ کەمکردنەوەی هەژمونی هێزە شیعییەکان و ئێران لە پارێزگاکەدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.