ڕاستەوخۆ

بریندارانی ڕۆژاڤا: کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە لەبیر ناکەین

reset font size increase font size

فیدراسیۆنی بریندارانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ یادی 38 ساڵەی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ، کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە لەبیر ناکەین.

فیدراسیۆنەکە دەشڵێ: "گەلی کوردستان کە ساڵانێکە لەپێناو ژیانێکی شکۆمەندانەدا خەبات دەکات، تووشی چەندین کۆمەڵکوژی و ئاوارەیی و فشاری توندوتیژی بووە، یەکێک لەوانە کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە لە 16ی ئازاری 1988".

ئاماژەی بەوەش کردوە، هێزەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق بە چەکی کیمیایی هێرشێکی ترسنۆکانە و دڕندانەیان لە دژی خەڵکی هەڵەبجە لە باشوری کوردستان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هەزاران کورد بە منداڵ و ژن و بەساڵاچوو شەهید و بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندوە: ئەم هێرش و کۆمەڵکوژییە هەرگیز لە یادەوەری گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئازادیخوازدا لەبیر ناچێت، یەکێکە لە ڕەشترین پەڵەکانی مێژووە.

فیدراسیۆنی بریندارانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڵێ، ئێمە وەک بریندارانی جەنگ، بە توندی ئیدانەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە دەکەین، جارێکی دیکە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە دەکەین.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەو هاودەنگی و یەکڕیزییەی ئەمڕۆ لە ڕۆژاڤای کوردستان بووە بە واقیع، هیوا و خەونی هەموو شەهیدان و بریندارەکان لە وڵاتێکی ئازاددا بەدیدێنین. هەموو ئازار و ناخۆشیەکانمان دەگۆڕدرێن بۆ ڕۆژانی ئازاد و جوان لەسەر خاکێکی ئازاد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.