به بۆنه‌ی 38ـەمین ساڵیادی تاوانی هه‌ڵه‌بجه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەوەی لە هەڵەبجە کرا تاوانی دژی مرۆڤایەتی بوو.
گوتیشی، لەم یادەدا جەخت لە بەرپرسیاریەتیی حکومەتی عێراق دەکەینەوە بۆ قەرەبوکردنەوەی قوربانییان .
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌شڵێت، لەم دۆخە هەستیارەدا یەکڕیزیی وته‌بايى، تاقە ڕێگەی پاراستنی دەستکەوتەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانە.
هاوكات، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بە بیر حکومەتی فیدڕاڵ دەهێنینەوە، کە پێویستە لە ئاست بەرپرسیارێتی یاسایی ودەستوریی بێت، کە قه‌ره‌بووی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌وه‌ستن و پێكه‌وه هه‌نگاو دونێن بۆ داهاتوویه‌كی گه‌شتر.
بافڵ تاڵه‌بانی گوتوشیه‌تی، ئەمساڵ بەهۆی دۆخی نەخوازراوی ناوچەکە و جەنگەوە، مەراسیمی فەرمی و شایستە بە شەهیدانی هەڵەبجە ناکرێت، بەڵام هەڵەبجە زامی گەلێکە و هەمیشە لە دڵماندایە.