ڕاستەوخۆ

یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی ناردنی کەشتیی جەنگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

reset font size increase font size

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەته‌كانی دەرەوەی یه‌كێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، داخستنی گەرووی هورمز لێکەوتەی زۆر خراپی بەدوای خۆیدا هێناوە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ناسەقامگیریی ئابووری لە جیهاندا، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت گەرەنتی پارێزراوی گەرووه‌كه‌ بكه‌ن.

گوتیشی، ده‌یانه‌وێت تاوتوێی ناردنی کەشتیی جەنگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكه‌ن.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، هەموومان دەزانین گەرووەکە بنکەیەکی سەرەکیی دابینکردنی نەوت و وزەیە لە جیهاندا و خاوەن گرنگییەکی زۆرە بۆ وڵاتانی ئەوروپی.

كایا كالاس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی گواستنەوە و گۆڕینی ئەرکی هێزی دەریایی یەکێتییەکە بە ناوی هێزەکانی " ئاسپیدێس" بۆ گەرووی هورمز دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.