وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، هێزەکانمان توانیویانە درۆنێکی نەناسراو لە سنوری پارێزگای کەرکوک بخەنە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیانراوێکدا ئاشکرای کرد، درۆنێکی نەناسراویان لە ئاسمانی کەرکوکدا دەستنیشان کردووە و دواتر خستوویانەتە خوارەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی نێو ڕاگەیانراوەکە، ڕووداوەکە دوێنێ چوارشەممە ڕوویداوە و کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ درۆنەکەیان خستووەتە خوارەوە.
تاوەکو ئێستا وردەکاریی زیاتر لە ڕووداوەکە، لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بڵاونەکراوەتەوە.