ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گه‌لی مه‌خموور دژی پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌ی كه له 15ی شوباتی 1999 به‌رێوه‌چوو، گردبوونه‌وه‌و پیلانگێڕییه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
فیلیز بوداک هاوسەرۆکی مەجلیسی گەل لە مەخمور ڕایگەیاند، وێرای شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەبێت بزانین گەلی کورد هەوڵەکانی پیلانگێڕی هەڵوەشاندووەتەوە، گەلی کورد لە قۆناغێکی مێژووییدایە و 21 سەدەی گەیشتنی کورده بە خەونەکانی.
وتیشی، پێویستە لە 27مین ساڵی پیلانگێڕیدا یەکێتی نەتەوەیی کورد ببەسترێت، کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیک بنیادبنرێت.
