سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه و په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له بواری وه‌رزشدا تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نوسیوویەتی، له‌گه‌ڵ عەدنان دەرجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق له هه‌ولێر كۆبووه‌ته‌وه و دۆخی وەرزشیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ كردووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جەختیان لە پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە بواری وەرزش كردووه‌ته‌وه.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی كردووه لە پشتیوانیکردنی بواری وەرزشی و وەرزشکاران لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بووەتە هۆی پێشکەوتن و پێشەنگبوونی یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان.
هاوكات، مه‌سرور بارزانی دەستخۆشی لە ڕۆڵی کارای سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد لە پێشخستنی بواری وەرزشیی لە عێراق و هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ دووپاتکردووه‌تەوە.