ڕاستەوخۆ

سوریا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی سوریا، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشه‌یان کرد، کە دوێنێ له‌ دهۆك کرایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەو هێرشانە لەلایەن کۆمەڵە و گروپی لەیاسا دەرچوو ئەنجامدراون و کارێکی دوژمنکارانەیە و دوورە لە یاسا و ڕێساکان.

جەختی له‌وه‌شکردوەتەوە، ئەم جۆرە هەوڵانە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و تەواوی ناوچەکە، هاوکات بە پێشێلکارییەکی ڕوونی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی دادەنرێت.

هاوكات حکومەتی سوریا هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە پشتگیریکردنی سەقامگیریی عێراق و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی دووپات کردووەتەوە، هەروەها دژایەتیی خۆی بۆ هەر جۆرە دەستوەردانێکی چەکداری لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا ڕاگەیاندووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.