بە گوێرەی زانیارییەکان و ئەو وێنانەی ڕۆژاڤا نیوز بڵاویکردوونەتەوە، گۆڕستانی شەهید مەتینا لە شاری عەفرین لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای بەناو نیشتمانیی سوریا تێکدراوە و چەکدارەکانشیان جیا لە شێواندنی گۆڕەکان، کێل و مەڕمەڕی سەر گۆڕەکانیان هەڵکەندووە و تاڵانیان کردوون.
بە پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەو گۆڕستانە لە 18ی ئاداری 2018 و داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و گروپەکانی (لیوای سوڵتان موراد، ئەحرار شەرقییە و فەیلەقی شام)، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکران، تێکدراوە و ئەو گروپانەش وەک لایەنی بەرپرسیار لەم جۆرە کردەوانە لە ناوچەکەدا دەبینرێن.
پێشتر ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ وەک لێبوردنی نێودەوڵەتی و هیومان ڕایتس وۆچ، چەندین جار ڕاپۆرتیان لەسەر پێشێلکارییەکانی ئەم گروپە بەکرێگیراوانەی تورکیا بڵاوکردووەتەوە.

