ڕاستەوخۆ

ئەکسیۆس: ترەمپ بە دوای بڕیار بەدەستی راستەقینەی ئێراندا دەگەڕێت بۆ دانوستان

reset font size increase font size

ماڵپەڕی "ئەكسیۆس"ی ئەمریكی ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر شەڕدا، ئیدارەی ترەمپ دەستیكردووە، بە گفتوگۆی سەرەتایی سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو و شێوازی دانوستانەکانی ئاشتی چاوەڕوانكراو لەگەڵ ئێران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، بیر لە کۆتاییهێنان لە جەنگەکە دەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت شەڕەکە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە بەردەوام بێت. هاوکات ڕاوێژکارانی ترەمپ کار لەسەر داڕشتنی پلانی کار بۆ تیمەکەی دەکەن وەک ئامادەکارییەک بۆ دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئێران.

بەگوتەی بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی کە قسەیان بۆ ئەکسیۆس کردووە، ترەمپ، هەوڵ دەدات بزانێت کێ لە بەكرداری بڕیارەکان دەدات لە ئێران، لە کاتێکدا عراقچی سەرکردایەتی دانوستانەکانی پێشووی کردووە، بەرپرسانی ئەمریکا پێیانوایە عراقچی تەنها ئامرازێكی میدیایيە بەبێ‌ دەسەڵاتێکی راستەقینە، ئەوان ئێستا بە دوای دەستنیشانکردنی ناسنامەی بڕیاردەی كرداریدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.