كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیدەکات، ئه‌مڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سبه‌ینێ تاڕادەیەک کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت.
به‌گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، "ئه‌مڕۆ کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین بەردەوامی دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، هاوکات لەگەڵ بارانبارین هەورە بروسکەش دەبێت، لە ناوچە سنورییەکان ئەگەری بەفربارینی هەیە.