ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بارانی به‌خوڕ و لافاو كینیای گرتووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه 42 گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حكومه‌تی كینیا ڕایگه‌یاند، له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه بارانبارینی بەخوڕ و لافاوی خێرا، لە چەند ناوچەیەکی ئه‌و وڵاته دروستبووە وهەندێک لەماڵەکان ژێرئاوکەوتوون، لافاو ئۆتۆمبێلەکانیشی لەگەڵ خۆی بردوون.
حكومه‌تی كینیا ده‌ڵێت، تا ئیستا گیانله‌ده‌ستدانی 42 كه‌سیان به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری گیانله‌ده‌ستدا زۆره.
حكومه‌ت باسی له‌وه‌ش كردووه، بەهۆی لافاوه‌وه چالاکییەکانی گواستنەوە و ڕۆژانە په‌كیكه‌وتووه ، لافاوەکە زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئابووری و بژێوی ژیانی خه‌ڵك گه‌یاندووه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌شی ڕاگرتووه.