گفتوگۆ و دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی و موشه‌كیی و چه‌ند پرسێكی دیکە، رۆژی هه‌ینیی له عومان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ماڵپه‌ری ئه‌كسیوس له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ئاشكرایكرد: ئێران داوایكردووه گفتوگوكان له ئی‌سته‌نبوله‌وه بگوازرێته‌وه بۆ عومان، ئیداره‌ی ئه‌مریكاش رازی بووه به‌و داواكارییه.
ئه‌كسیۆس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات: هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامیش به‌شداریی له گفتوگۆ و دانوستانه‌كاندا بكه‌ن.
بەگوێرەی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئیسرائیل نیگه‌ران بووه له رۆڵی توركیا و به‌تایبه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌و نیوه‌ندگیرییه نوێیه‌ی نێوان تاران و واشنتنۆن و هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له توركیاوه بگوازرێنه‌وه بۆ سوڵتان نشینی عومان.
رۆژی سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران له گفتوگۆ و دانوستانداین و گفتوگۆكانیش له‌سه‌ر داوای ئێران گواستراونه‌ته‌وه له توركیاوه بۆ عومان.