به‌هۆی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداوه‌وه، نرخی نه‌وتی برینت له بازاڕه‌كانی جیهانیدا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی نه‌وتی برینت له بۆرسه‌ی جیهانیی به 67 دۆلار و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌گوێرەی سه‌رچاوه‌كان: به‌هۆی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له ئێران و كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له ناوچه‌ی كه‌نداو، نرخی نه‌وت نا جێگیره و روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له نوێترین پیشهاتیشدا رۆژی سیشه‌ممه سوپای ئه‌مریكا له كه‌نداو، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی خسته خواره‌وه.