هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات؛ چیتر دەستوەردان لە سووریا نەکات و توانای خۆی بۆ چارەسەریی پرسەکانی تورکیا، بەکار بهێنێت.
تونجەر باكرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا رایگەیاند، رێککەوتنی ١٠ـی کانوونی دووەم لە پاریس، درێژکراوەی ستەمکاریی و پیلانگێڕییە مێژووییەکان دژی گەلی کوردە.
لەبارەی هەڵوێستی کورد لە بەرانبەر هێرشەکانی سەر رۆژاڤا وتی، دژی ئەم هێرش و پیلانە، کورد لە هەموو جیهان هەستایە سەرپێی و چیتر نایەوێت ببێتە قوربانیی پیلانگێڕییەکان، داواشی له توركیا كرد چیتر دهستوهردان له سوریا نهكات.
ئاماژهی بهوهشكرد، هەندێک لایەن ویستیان لە سوریا، شەڕ لە نێوان کورد و عەرەب دروست بکەن، ئەمە سەری نەگرت و ئێستا مافی کورد قبوڵ دەکرێت، بەڕێز ئۆجالان لە پێشهاتەکانی سوریادا، بێ وچان هەوڵیدا بۆ پاراستنی ئاسایش و ئازادیی کورد. ئەمانە هەموو، هەوڵ و رەنجی بەڕێز ئۆجالانە و سپاسی دەکەم، ئەرکی ئێمەیە خاوەنداری لەو دیدگای چارەسەرییە بکەین کە بەڕێز ئۆجالان دەستی پێکردووە.