ڕاستەوخۆ

دادگای پێداچوونەوە سزای لەسێدارەدانی عەجاج تکریتی پەسند کرد

reset font size increase font size

دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ڕایگەیاند، دادگەی پێداچوونەوەی فیدراڵی سزای لەسێدارەدانی عەجاج تکریتی پەسند کردووە، کە بە ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی دژی هاووڵاتییانی مەدەنیی کورد لە پرۆسەکانی ئەنفالدا تۆمەتبار کرابوو.

دادوەر سەعد لامی، سەرۆکی دادگەی پێداچوونەوەی فیدراڵی ڕایگەیاند، دوای ساغبوونەوەی سەرجەم تۆمەتەکانی سەر عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی بەرامبەر بە قوربانیانی ئەنفال بە تاوانی کۆمەڵکوژی، دژەمرۆیی و دەستدرێژیی سێسکی، دادگەی پێداچوونەوە بڕیاری کۆتایی لەسەر پەسندکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو تاوانبارە دا.

دادوەر لامی ئاماژەی بەوەش کردووە، عەجاج تکریتی لە کاتی ئەنفالدا تاوانی تۆقێنەر و ناخهەژێنی بەرامبەر بە دەستبەسەرکراوانی زیندانی "نوگرەسەلمان" ئەنجامداوە؛

لەوانەش دەستدرێژیی سێسکی، برسییکردن، تینووکردن و ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان تاوەکو گیانلەدەستدان، هاوکات چەندین تاوانی بێوێنەی دیکەشی لەو گرتووخانەیەدا خولقاندووە.

 ڕاشیگەیاند کە بڕیارەکە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار دەکرێت بۆ ئەوەی مەرسومی کۆماریی بۆ دەربچێت و سزاکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم بڕیارەی دادگەی پێداچوونەوە دوای ئەوە دێت کە لە 14ـی ئایاری ئەمساڵدا، دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی دەرکردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.