ڕاستەوخۆ

شۆفێرانی هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری کەوتوونەتە نۆرەی دوورودرێژ

reset font size increase font size

سەرەڕای گرتنەبەری چەندین ڕێکار بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی بەنزین لە بازاڕەکاندا بەرزتر دەبێتەوە و جیاوازیی نرخ لە نێوان شار و ناوچە جیاوازەکاندا دروست بووە.

لە شاری هەڵەبجە، لە ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆڕماڵ گەیشتووەتە 1,300 دینار و بەنزینی موحەسەنیش بە 1,750 دینار دەفرۆشرێت. بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان بارگرانیی دارایی بۆ شۆفێران دروست کردووە و ناچاری کردوون هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، کاتێکی زۆر لە نۆرەی دوورودرێژدا بەپێوە بوەستن بۆ بەدەستهێنانی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری.

شۆفێرانی سنوورەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی گرانیی بەنزین لە بەنزینخانە بازرگانییەکاندا، ناچارن کاتێکی زۆری ڕۆژانەیان لە نۆرەی بەنزینخانە حکومییەکان بەسەر ببرێن تا بتوانن بەرهەمەکە بە نرخێکی گونجاوتر بەدەست بهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.