ڕاستەوخۆ

شاندی پزیشکانی بێسنووری سویسرا دەچێتە رۆژاڤای کوردستان

reset font size increase font size

 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، شاندێکی پزیشکانی بێسنووری سویسرا، بە مەبەستی سەردانیکردنی رۆژاڤا، گەیشتە دهۆک. سەردانی شاندەکە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی و دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی و تیمەکانی تەندروستییە.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، ئەمڕۆ دکتۆر پیێر بوولێت، بەرپرسی فریاگوزاریی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنووری سویسرا، بە یاوەری شاندێک، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندرووستیی دهۆکی کرد .

 شاندی پزیشکانی بێسنوور ئاشکرای کرد، دوای ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندرووستیی و هەماهەنگی و ئامادەکارییە پێویستەکان، سەردانەکەیان ئەنجام داوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندرووستیی دهۆکیش وتی، ئامانجی سەردانی شاندەکە، درووستکردنی هەماهەنگی لەنێوان تەندروستیی دهۆک و تیمەکانی پزیشکانی بێسنوور، لەکاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لە ڕۆژاڤای کوردستانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.