ڕاستەوخۆ

زیادکردنی خەرجییە سیادییەکانی حکومەتی فیدراڵ پشکی هەرێمی کوردستانی کەمکردووەتەوە

reset font size increase font size

بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی زیادکردنی خەرجییە سیادییەکانەوە پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجەدا کەمکردووەتەوە.

خەرجییە سیادییەکان لە ساڵی 2005 تاوەکو 2010 تەنیا سەرۆکایەتی کۆمار، ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری دەگرتەوە. بەڵام لە ساڵی 2011 تێچووی دەرهێنانی نەوتی خرایە سەر و لە ساڵی 2019 تاوەکو 2025 خەرجییەکانی دیکەی وەک گرێبەستی کڕینی چەک، شەڕی دژ بە تیرۆر، خەرجییەکانی حەشدی شەعبی و دژەتیرۆر و سوودی دانەوەی قەرزەکانیشی بۆ زیادکرا. لە بودجەی سێ ساڵەی 2023، 2024 و 2025، تەنیا بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت ساڵانە 15.8 تریلیۆن دینار تەرخانکراوە.

لە ساڵانی 2023 تاوەکو 2025، خەرجییە سیادییەکان ساڵانە گەیشتووەتە 47.4 تریلیۆن دینار. ئەم بڕە بەسەر چەند سێکتەرێکدا دابەش بووە 4.63 تریلیۆن دینار بۆ دامەزراوە سیادییە مەدەنییەکان، 14.61 تریلیۆن دینار بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان، 15.8 تریلیۆن دینار بۆ تێچووی وەبەرهێنانی نەوت و 12.3 تریلیۆن دینار بۆ خزمەتگوزاری قەرزەکان تەرخانکراوە.

کۆی گشتی بودجەی ساڵی 2023 بڕی 198.91 تریلیۆن دینار بووە. ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 12.67% بەبێ لابردنی خەرجییە سیادییەکان هەژمار بکرایە، بڕەکەی دەگەیشتە 25.201 تریلیۆن دینار. بەڵام پاش دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان، پشکی هەرێم بۆ 16.497 تریلیۆن دینار کەمبووەتەوە. بەمەش هەرێمی کوردستان ساڵانە بە بڕی 8.7 تریلیۆن دینار بەشداری لە خەرجییە سیادییەکانی عێراقدا دەکات.

سەبارەت بە دۆسیەی قەرزەکان، هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بە پێدانی 1.6 تریلیۆن دینار ساڵانە بۆ دانەوەی قەرزە نێودەوڵەتییەکانی عێراق، بەڵام لە بەرامبەردا تەنیا 62.4 ملیار دینار لەو قەرزانەی پێدەدرێت بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان. ئەمەش بەو واتایە دێت کە هەرێمی کوردستان بۆ هەر 1 دۆلارێک کە وەک قەرز وەریدەگرێت، دەبێت 26 دۆلار بداتەوە بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەی کە حکومەتی فیدراڵ لە ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرجی کردوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.