پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، تائێستا حكومەتی عێراق بڕیاری لەبارەی پلانی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان نەداوە.
زێدا محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، بۆ ئەوان پێشتر یەكلایكردنەوەی ئەو پرسە لە مانگەكانی 10و 11ی ساڵی رابردوەوە داوایان لە عێراق كردووە كۆببنەوە، بەڵام كۆبونەوەكە نەكراوە و دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە، زۆرینەشیان پشت بە ئاوی باران دەبەستن، ئەمساڵیش بڕێكی زۆر باران و بەفر باریوە بۆیە پێشبینی دەكرێت بەرووبوومی ئەمساڵ زیاتر بێت، بۆیە دەمانەوێت ئەم بەباتە زوو بڕیاری لەسەر بدرێت.
وتیشی، ترسمان هەیەوە لەوەی بۆ ئەمساڵ بڕیار لە بڕێكی كەمی وەرگرتنی گەنم بدرێت دواتریش كاتی پێویست نەبێت لە نێوان هەردوولا تاوەكو بڕی وەرگرتن زیاتر بكرێت.